وەزارەتی دارایی هەرێم: رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد بەغدا پارەی ناردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، رۆژی یەکشەممەی داهاتووش مووچە دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 957 ملیار و 122 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە و ڕاستەوخۆ هەمان رۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت".
PM:03:15:09/04/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت