پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: بەدواداچوونی جدی دەکەین بەرامبەر بەو لێخۆشبوونەی بەغدا لە هەرێم کە لەداهاتی ناوخۆ و نانەوتی کردوویەتی
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، دەبێت حکومەتی هەرێم نزیکەی لە %65ی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییانی هەرێم خۆش بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2026، سەوسەن کاکەمەم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پۆستێکی فەیسبووکدا رایگەیاند، "ناردنی لە نیوەی کەمتر لە داهاتی نانەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، واتا ناردنی تەنیا 43 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی و ناوەخۆی هەرێم بۆ بەغدا، کەواتە لێخۆشبوونی نزیکەی لە %65ی داهاتی ناوەخۆ و نانەوتی حکومەتی هەرێم لەلایەن بەغداوە بۆ مانگی رابردوو، بەمەش دەبێت حکومەتی نزیکەی لە %65ی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیانی هەرێم خۆش بێت، واتە دەبێت لە وەرگرتنی پارەی کارەبا لە %65ی لە خەڵک وەرنەگرێت و لە %65ی باج و رسوماتیش لە خەڵک وەرنەگرێت بۆ مانگی سێ".
ئاماژەی بەوەکردووە، "ناکرێت تۆ داوای لێخۆشبوون لە %65ی داهاتی نانەوتی لە بەغدا بکەیت و بێیت پارەی تەواو لە خەڵک وەربگیریت بۆ مانگی رابردوو".
ئەو ئەندام پەرلەمانە دەڵێت، "بۆیە کاتێ حکومەتی بەغدا چۆن لە %65ی لە داهاتی نانەوتی لە هەرێم خۆشبوو ئاواش حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە وەرگرتنی پارەی باج و رسومات و سەرانە لە خەڵک خۆش بێت، ئەگینا جێگای قبووڵکردن نییە".
دەشڵێت، "ئێمە وەکو پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەدواداچوونی جدی دەکەین بەرامبەر بەو لێخۆشبوونەی بەغدا لە هەرێم کە لەداهاتی ناوخۆ و نانەوتی دەکرێت لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەبێت رەنگ دانەوەی ئەو لێخۆشبوونە لە وەرگرتنی پارە لە خەڵکیش هەبێت لەکەم کردنەوە و وەرگرتنی پارەی کارەبا و باج و سەرانە لە خەڵک هەبێت، نەک وەکو هەمیشە بە نایاسایی پارەکە تەنیا وتەنیا بچێتە گیرفانی بەرپرسانی دەسەڵاتدارنی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم هاوڵاتییان سوود لەو لێخۆشبوونەی حکومەتی بەغدا وەرنەگرن".
PM:03:43:08/04/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت