مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوام بێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان ئەمریکا و ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند، "ئومێدەوارم ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوام بێت و رێخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا".

ئاماژەی بەوەکرد، "سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە هاوکارمان بوون لە پاراستنی هەرێمی کوردستان. هێرشەکانی سەر کوردستان ناڕەوا و بێ پاساو بوون، هیوادارم هەموو هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پێشمەرگە و ژێرخان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کۆتاییان پێ بێت".

مەسرور بارزانی وتی، "هەرێمی کوردستان ئامادەیە پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژی و گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، لە کاتژمێر 3:00ـەوە، ئاگربەستێکی دوولایەنەی 14 رۆژە لە نێوان ئەمریکا و ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها بڕیارە رۆژی هەینی بە نێوەندگیریی پاکستان، گفتوگۆی راستەوخۆی هەردوو وڵات لە ئیسلام ئابادی پایتەخت دەستپێبکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.


PM:01:53:08/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت