کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی لە ناکاو و کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، پێشبینی نمە بارانی کەم دەکرێت بۆ سەنتەری پارێزگاکان لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ بە تایبە پاڕێزگای (سلێمانی دهۆک هەڵەبجە)، سەنتەری قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری گەواڵە بارانی دەبێت، لە شەودا کەشەکە تا ڕادەیەک سەقامگیر دەبێت ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026، بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورتخایەن دەبێت هەندێک ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە هەندێ ناوچەی تر ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە، سەبارەت بە کاریگەری ئەو بارانبارینەی پێشبینی دەکرێت بۆ سبەی پێنجشەممە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی هەندێ کات باران بارینی مامناوەندی دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد با تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
PM:12:15:08/04/2026
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت