گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەریمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئاسمانی عێراق کراوەتەوە، بەڵام تائێستا گەشتەکان دەستیپێنەکردووەتەوە".


هاوکات بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، "لە ئەمڕۆوە ئاسمانی عێراق بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا بۆ گەشتەئاسمانییەکان کرایەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەکان بەپێی پلانی خۆیان دوایی ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، بە زووترین کات گەشتە ئاسمانییەکانیان لە (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی) دەستپێبکەنەوە".


AM:11:23:08/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت