کەتائیبی حیزبوڵای عێراق ئازادكردنی‌ رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-

ئه‌بو موجاهید عه‌ساف به‌رپرسی‌ ئه‌منی‌ کەتائیبی حیزبوڵای عێراق لە تێلیگرام رایگه‌یاند:

*شێلی کیتلسن به‌مه‌رجی‌ جێهێشتنی‌ وڵات ئازاد كرا.

* ئازادكردنه‌كه‌ی‌ وەک رێزێکه‌ بۆ هەڵوێسته‌ نیشتمانییه‌كانی‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ماوەکەی بەسەرچووە،

*بڕیارمان دا شێلی کیتلسن، (رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە) ئازاد بکەین، بەڵام دەبێ دەستبەجێ وڵات جێبهێڵێت.

*ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا دووباره‌ نابێته‌وه‌

*ئێمه‌ له‌ حاڵه‌تی‌ جه‌نگداین و دوژمنی‌ زایۆنی‌ ئه‌مریكی‌ هێرشی‌ كردووه‌ته‌سه‌ر ئیسلام.


PM:07:14:07/04/2026




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو