مه‌سرور بارزانی: تائێستا عێراق هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نه‌ناوه بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7ی نیسانی 2026، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له پرسه‌ی هه‌ردوو شه‌هیدی گوندی زه‌رگه‌زه‌وی له سنووری پارێزگای هه‌ولێردا كرد و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند:
*جارێكی دیكه به‌بێ پاساو هێرش كرایه سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی هه‌رێم و دوو هاوژین شه‌هید بوون كه جێی داخی هه‌موو لایه‌كمانه.
*ئه‌مه چه‌ندین جاره به بێ هۆ و پاساو هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
* به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌ستی به خوێنی گه‌له‌كه‌مان سوور بێت دوور یان نزیك به سزای خۆی ده‌گات.
* به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدانمان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌مان و بۆ پاراستنی خاك و وڵاتمان به‌رده‌وام ده‌بین.
*سوپاسی پشوودرێژی و هاوكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
*هیوادارین ئه‌م شه‌ڕ و گرژییه به‌ره‌و كۆتایی بڕۆن و خه‌ڵكی ئێمه به ئاواتی دێرینی خۆیان بگه‌ن.
*به داخه‌وه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نه‌ناوه بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێم.
*له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانان و دۆسه‌ته‌كانی خۆمان قسه‌مان كردووه، هه‌موویان پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌رێم و خه‌ڵكی بێ تاوانی هه‌رێم دووپات كردووه‌ته‌وه.
*ئومێده‌وارم بتوانن سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه دابنرێت كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
*به داخه‌وه تاوه‌كوو ئێستا په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
*به‌پرسیاره‌تی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و تیرۆرستانه بكات كه هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
*ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویست بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك په‌یوه‌ندیمان كردووه تا هێرش و په‌لاماردانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بووه‌ستێندرێت.
*هیچ پاساوێكی نییه بۆ ئه‌و په‌لامار و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئێرانییه‌كان قسه كراوه و گلییه‌كانی خۆمان پێگه‌یاندوون.
*پێشمان ووتوون هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نییه له‌و شه‌ڕه و ئێمه مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نێك.
*ئه‌وانه‌ی پالاماری خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌ده‌ن به‌رانبه‌ر به خوا و ویژدانی خه‌ڵك به‌رپرسیارن، چونكه هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بكه‌ن.
PM:06:30:07/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت