بارزانی: شەهیدکردنی هاوڵاتیی بێ تاوانی هەرێم ئەوپەڕی تاوانكاریی و زوڵمە
وێستگەنیوز-
مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا
لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاونیشتمانی لە گوندێکی هەولێر دەڵێت، "ئەوپەڕی
تاوانكاری و زوڵمە".
سەرۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان لەپەیامەکەدا دەڵێت، "هاووڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە
بێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی رقێكی كوێرانە."
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای مەزن و
دلۆڤان
شەوی ڕابردوو دیسان هێرشی
ناڕەوا كرایە سەر هەرێمی كوردستان و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی بێ تاوان
لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی درۆنی ئێرانیەوە شەهید كران. ئەوە
ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاووڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ
پاساوێك دەكرێنە ئامانجی ڕقێكی كوێرانە.
شەهید بوونی ئەو دوو
هاووڵاتیە بێ گوناحە دڵی هەموومانی پڕ ژان و خەم كرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی
خانەوادە و كەسوكاری ئەو دوو شەهیدە دەكەم. خودای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد
بكات.
شەهیدکردنی هاووڵاتیانی
سڤیلی هەرێمی كوردستان هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نیە. ئیرادەی گەلی
کوردستان لە هەموو هێرش و پەلامار و درۆنەکان بەهێزترە و هەرگیز ناشکێت. گەلی
کوردستان پشتی بە خودا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە.
مەسعود بارزانی
7ی نیسانی 2026
PM:02:12:07/04/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت