بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داواکارییەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات بۆ تووش نەبونیان بە کرمی جگەر لە خواردنی کوزەڵە خۆیان بەدوور بگرن.

بەڕێوەربەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، "بەڕێز بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەخواردنی سەوزە لەجۆری (کوزەڵە) بەهۆی تووش نەبونیان بە کرمی جگەر کە لەئیستادا حاڵەتەكانی كرمی جگەر لەناو هاوڵاتیان زیادی كردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە و بەم دواییە نزیکەی (90) حاڵەتی تووشبوون بە بە كرمی جگەر تۆماركراون و زۆرینەی لەپارێزگای هەڵەبجە وئیدارەی ڕاپەڕین بووە ."


PM:02:05:07/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت