نەوەی نوێ: شەهیدکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی هەرێم تاوانێکی قێزەون و کارێکی تیرۆریستییە
وێستگەنیوز-
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە
شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی لە پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بە کارێکی
تیرۆریستی ناولیدەبات.
دەقی راگەیەنراوەکە:
شەهیدکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی و بێوەی لە هەرێمی
کوردستان، وە ئەوەی شەوی ڕابردوو لە هەولێر ڕوویدا، بە تاوانێکی قێزەون و کارێکی تیرۆریستیی
ئیدانەکراو بە هەموو پێوەرێک دادەنرێت، کە ناتوانرێت لەژێر هیچ بارودۆخێکدا قبوڵ
بکرێت یان بێدەنگی لێ بکرێت.
(بأي ذنب قتلت) بە چ تاوانێک هاووڵاتییانی مەدەنیی
بێتاوان بەئامانج دەگیرێن و ئەو کەسانە شەهید دەکرێن کە تەنیا تاوانیان ئەوە بووە
بە ئارامی لە ماڵ و شارەکانی خۆیاندا دەژیا؟
ئەوەی ڕوویدا دەستدرێژییەکی ئاشکرا و پێشێلکارییەکی بێ
پاساوە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان .
بەرپرسیارێتی پاراستنی هاووڵاتییان سەرەتا دەکەوێتە ئەستۆی
حکومەتی فیدراڵ، و ئەمڕۆ داوای لێ دەکرێت زیاتر لە تەنیا بەیاننامەیەکی ئیدانەکردن
هەنگاو بنێت، بەڵکو دەبێت دەستبەجێ ڕێکاری توند بگرێتەبەر کە پاراستنی هاوڵاتییانی
مەدەنی مسۆگەر بکات، و ڕاوەدووی ئەو لایەنانە بکات کە لە پشت ئەم تاوانە قتزەونەوەن
و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی بکات.
هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی
و ئەخلاقیدایە کە وا دەخوازێت هەڵوێستی توند و ڕوون وەربگرێت، کە لە ئاستی گەورەیی
ئەم دەستدرێژییەدا بێت، و جەخت بکاتەوە کە خوێنی مەدەنییەکان جێگەی بێدەنگی یان خەمساردی
نییە، و ئاسایشی هاووڵاتییان لە هەموو ناوچەکانی عێراق بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە
و کەمتەرخەمی هەڵناگرێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ
PM:12:09:07/04/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت