خۆپیشاندەران رێگای هەولێر – شەقڵاوەیان داخست
وێستگەنیوز-
بەیانی ئەمڕۆ خەڵکی
چەندین گوندی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆ دەربڕینی نارەزایی بە پێوەری زیرەکی
کارەبا گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و رێگای هەولێر – شەقڵاوەیان داخست.
پەیامنێری وێستگەنیوز
رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی نیسان ژمارەیەکی لە خەڵکی ناحیەی سەکتان و نازەنین
و کاموسەک و کۆلەکەڕەشی سەر بە پارێزگاری هەولێر دژی پێوەری زیرەک خۆپیشاندانیان
کرد و ڕێگای نێوان هەولێر شەقلاوەیان گرت و خوازیاری نەمانی پێوەری زیرەکی کارەبا
بوون.
AM:11:09:07/04/2026
ئهم بابهته 964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت