نێچیرڤان بارزانی: زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه بەهۆیەوە دوو هاوسه‌ر شه‌هيد بوون
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی لەبارەی شەهیدبوونی
دوو هاوژینەکەی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەم هێرشانە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو
نین و بەتەواوی رەتکراوەن."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا
"زۆر بە تووندی" سەرکۆنەی ئەو "هێرشە تیرۆریستییە" دەکات کە شەوی
رابردوو بە درۆن لە ماڵێکی گوندی زەرگەزەویی هەولێری دا و بەهۆیەوە دوو هاوژین شەهید
بوون.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به درۆن كرايه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیيه‌ك لە گوندى زه‌رگه‌زه‌ويى
سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا زۆر به‌داخه‌وه دوو هاوسه‌ر شه‌هيد
بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان
دەکەم، لە دڵه‌وه هاسۆز و هاوخه‌ميانم. له خودای مەزن داواکارم گيانيان به به‌زه‌يى
و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
ئه‌م هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نین و به ته‌واوی
ڕه‌تکراوه‌ن. پێويسته حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئه‌رك و بەرپرسیاريه‌تیی خۆی جێبەجێ
بکات بۆ ڕێگريكردن له‌م تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ
سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
07-04-2026
AM:09:42:07/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت