بافڵ تاڵەبانی: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی هەر کەس و لایەنێک کە باوەڕی بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کوردی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ساتی شانازی و بەرزڕاگرتنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد کە بۆ یەکەمجار پێشمەرگەیەک، رابەری شۆڕشی نوێ، سەرۆک مام جەلال وەک یەکەمین کورد بووە سەرۆک کۆماری عێراق و یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراویش بوو کە لە پرۆسەیەکی دیموکراسی متمانەی بەدەستهێنا".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵگری میراتە دەوڵەمەند و بەنرخەکەی سەرۆک مام جەلالین و بەشوێن هەنگاوە سیاسییەکانیدا دەڕۆین و لەسەر هەمان ڕێباز کاردەکەین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی گەشاوەتر و پتەوکردنی برایەتی و چەسپاندنی ئاشتی زیاتر لە نێوان هەموو لایەنە جیاوازەکان".
بافڵ تاڵەبانی دووپاتی کردەوە، ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی هەر کەس و لایەنێک کە باوەڕی بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە بە ئامانجی ئاشتی و پێکەوەیی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵک.
PM:01:32:06/04/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت