مەسرور بارزانی: هێرشەکانی سەر هەولێر قبووڵنەکراون
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکانی هەولێر دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە قێزەونەکانی میلیشیا تیرۆریستییەکان بۆ سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکان لە هەولێر دەکەم".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەم دەستدرێژییە بەئەنقەستانە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی ناوچەکە دروستدەکەن و بە هەموو شێوەیەک قبووڵنەکراون".
مەسرور بارزانی داوا لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا دەکات رێکاری خێرا، یەکلاکەرەوە و کرداری بەرامبەر ئەو گرووپە چەکدار و میلیشیا لەیاسادەرچووانە بگرێتە بەر.
ئاماژەی بەوەشدا، "ئەرکی سەرشانی حکومەتی فیدراڵییە هەموو رێگەیەک بەکار بهێنێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە و راپێچکردنی ئەنجامدەرانیان بۆ بەردەم دادگا".
PM:03:37:05/04/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت