شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی سمکۆ ناکام: بەم کۆچە خاوەن قەڵەمێک بێدەنگ بوو
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، هونەرمەند سمكۆ ناكام دەرهێنەری شانۆگەرییەكانی چەخماخە و لانەوازان لە تەمەنی 76 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.
سمکۆ ناکام، داهێنەری ناوازەترین و جوانترین شانۆگەرییەکانی هونەری کوردییە وەك: (چەخماخە، لانەوازان، بەیتی رێزانکێ، گوڵعومەر، گوڵە مێخەک و ئەشرەفی شەریف).
جگە لە شانۆ، کۆچکردوو وەک نووسەرێکی چالاک لە بوارە ئەدەبی و کۆمەڵایەتییەکاندا دەناسرێت و خاوەنی چەندین وتار و تێکستە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق بۆ کۆچی دوایی سمکۆ ناکام پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی نووسەر (سمکۆ ناکام)، زۆر غەمباربووم و پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هەموو نووسەران و هونەرمەندان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم".
ئاماژەی بەوەکرد، "خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت".
وتیشی، "بەم کۆچە خاوەن قەڵەمێک بێدەنگ بوو، کە چیرۆکەکانی ژیانی کۆمەڵگەی بە دیدێکی هونەری ئاست بەرز دەکردە دراما. بۆ هەمیشە بەرهەمەکانی لە یادی هەموواندا دەمێنێتەوە".
PM:03:29:05/04/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت