بەرەبەیانی ئەمڕۆ شوانێک بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، گەنجێک لە سنووری پارێزگای هەولێر گەنجێک کە پیشەی شوانکار بووە بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر کە دیارە بەهۆی هەورە بروسکە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو گەنجە تەمەنی 27 ساڵانە و ناوی (عەبدولرەحمان لوقمان)ە خەڵکی گوندی ناوشیوانی سەروو سەر بە قەزای هەریرە، لە گوندی سەرکەور بەهۆی هەورە بروسکە گیانی لە دەستداوەوە کە لەوێ شوانکار بووە".
AM:09:36:05/04/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت