تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم: وەک کورد بەشێک نابین لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەمان


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسانی 2026، تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی وردمان کرد لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.

جەختمان، لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان کردەوە کە وەک کورد بەشێک نابین لە کێشە و ئاڵۆزییەکان، بەڵکو بەشێک دەبین لە چارەسەر و یارمەتیدەر دەبین لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەمان.

هەروەها گفتوگۆمان کرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، لە چوارچێوەی دیدگای یەکێتی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان.


PM:10:30:04/04/2026










ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت