دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە 48 کاتژمێری ڕابردوو 13 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر سلێمانی و کۆیە


وێستگەنیوز-

ئەمشەو شەممە 4ی نیسانی 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 48 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.


بەپێی ئامارەکە بێت، رۆژی هەینی 3ی نیسانی 2026، یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر 3:45 خولەکی دوانیوەڕۆ و 7 هێرشی درۆنی لەنێوان کاتژمێر 6 بۆ 7ی ئێوارە کراوەتە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران".

ئەوەشخراوەتەڕوو، رۆژی شەممە 4ی نیسانی 2026 بە 2 درۆن کاتژمێر 2:58 و 3:23 خولەکی بەیانی ڕۆژی شەممە هێرشکرایە سەر فەرماندەیی هێزەکانی (70) و بە 2 درۆن کاتژمێر 7:15 و 7:20 خولەکی ئێوارە هێرشکرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران و بە یەک درۆن کاتژمێر 8:39 خولەکی شەو گوندی شێخ وەیساوای نزیک شاری سلێمانی کراوەتە ئامانج".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، هیچ زيانێکی گيانى لەدەرئەنجامی هێرشەکان نەبووە.


PM:09:31:04/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت