سەنتەری میترۆ داوای ئازادكردنی هەردوو چالاكوان، سەباح ئەتروشی و رێبەر ئیمینكی دەكات
وێستگەنیوز-
سەنتەری میترۆ داوای دەستبەجێ ئازادكردنی هەردوو چالاكوان، سەباح ئەتروشی و رێبەر ئیمینكی دەكات و رایدەگەیەنێت، نابێت بەهیچ پاسا و هۆكارێك ئازادی رادەربڕین و یاسایی خۆپیشاندان پێشێلبكرێت.
نیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە 4ی نیسانی 2026، هێزە ئەمنییەكانی شاری دهۆك هەریەك لە سەباح ئەتروشی رۆژنامەنووس و چالاكوان، رێبەر ئیمینكی مامۆستا و چالاكوان، بە پاساوی ئەوەی نیازی رێكخستنی خۆپیشاندانیان هەبوو دژی گرانی نرخی كارەبای پرۆژەی روناكی دەستگیرکران.
ئارام حسێن، چالاکوان بە سەنتەری میترۆی راگەیاند، "ئەمرۆ كاتژمێر یەكی پاش نیوەرۆ هەریەك لە سەباح ئەتروشی رۆژنامەنووس و چالاكوان، رێبەر ئیمینكی مامۆستا و چالاكوان بە تۆمەتی رێكخستنی خۆپیشاندان دەستگیركراون".
وتیشی، "سەباح ئەتروشی لە ماڵەكەی خۆی دەستگیركراوەو ئێستا لە بنكەی ئاسایشی ماڵتایە، هەروەها رێبەر ئیمینكی لە گوندەكەی خۆیان دەستگیركراوەو نازانین ئێستا لە چ بنكەیەك دەستبەسەرە".
سەنتەری میترۆ داوای دەستبەجێ ئازادكردنی هەردوو چالاكوان، سەباح ئەتروشی و رێبەر ئیمینكی دەكات و رایدەگەیەنێت كەنابێت بەهیچ پاساو هۆكارێك ئازادی رادەربڕین و یاسایی خۆپیشاندان پێشێلبكرێت.
داواش دەكات، نابیێت بە پاساوی نیەتی رێكخستنی خۆپیشاندان هیچ هاوڵاتییەك دەستگیربكرێت و ئەومافەی كە بەیاسا فەراهەمكراوە لێی بێبەشبكرێت.
PM:06:17:04/04/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت