ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێره‌وه
وێستگه‌نیوز –
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه پرسه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی رژێمی پێشوو له هه‌ولێر به‌ڕێوه نه‌چووه و به‌ڕێوه‌ش ناچێت، ده‌شڵێت: "هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پله و پۆستێك بێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوی كه‌ناڵه‌كان كه ئه‌م جۆره هه‌واڵه‌یان بڵاوكردبێته‌وه، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و ڕێكاری توندی یاسایی‌یان ده‌كه‌ینه‌وه".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له چه‌ند كه‌ناڵ و په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه به‌رپرسێكی ڕژیمی پێشوو له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و سێ ڕۆژیش پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌واڵه بێبنه‌مایه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، پرسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ش له هه‌ولێر به‌ڕێوه نه‌چووه و به‌ڕێوه‌ش ناچێت".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "بۆ ڕای گشتی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان چه‌ند كه‌ناڵێكی دوور له مۆڕاڵ هه‌ولێریان به ئامانج گرتووه، بۆیه‌ش له سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته بینیمان چه‌ند كه‌سێكی به‌رپرسی نائاگا قسه و لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داوه".
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاندووه كه "به مافی خۆمانی ده‌زانین هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پله و پۆستێك بێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوی كه‌ناڵه‌كان كه ئه‌م جۆره هه‌واڵه ناڕاستانه‌یان بڵاوكردبێته‌وه، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و ڕێكاری توندی یاسایی‌یان ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:10:39:03/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت