بریكاری وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم: فاتیحا بۆ ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی هه‌رگیز نه‌هاته دی!
وێستگه‌نیوز –
شیلان عارف بریكاری وه‌زاره‌تی دادای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی:
هۆ ، باوكه گیان
تائێستاش من به‌ئاواتی ئه‌وه‌م بزانم گۆڕه‌كه‌ت له‌كوێیه؟
به‌رده‌وام سۆراغی ئێسك و پروسكی موباره‌كت ده‌كه‌م بزانم له كوێیه؟
باوكه گیان ئه‌مڕۆ مردنێكی له‌سه‌رخۆیه بۆ من واده‌كات به ناخی زه‌وی دابچمه خواره‌وه.
ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه به خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی وه‌ك تۆی بێ گۆر دروستبووه له پایته‌خته‌كه‌ی .
پرسه بۆ بكه‌رانی قه‌تڵوعام كردنی كوردان دانراوه .
پرسه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستی له خوێنی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زیندانیان و ماڵ سووتان و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری میلله‌تێك هه‌بووه .
ونبوون و بێسه‌روشوینبوونی گۆڕی باوك ئازارێكی ئه‌به‌دیه له‌وه‌ش به‌ئازارتر داڵده‌دان و به‌خاكسپاردن و دانانی پرسه‌یه!
ئازاری هه‌تا هه‌تایه له‌ناخمدا چونكه ئه‌و بووه هۆی ملپه‌راندن و بێسه‌ر وشوێنكردنی كه‌سوكارمان ئه‌مرۆش به‌شانازیه‌وه پرسه‌ی بۆ بگێرن .
به‌ڕاستی سه‌رده‌مێكی عه‌جایه‌به؛ مردن بۆ جه‌لاد، میوانداری بۆ قوربانی و فاتیحاش بۆ ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی هه‌رگیز نه‌هاته دی!
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ سالم ئه‌لجومه‌یلی، ئه‌فسه‌ری پێشووی هه‌واڵگری به‌عس رایگه‌یاند كه تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، دوایین سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری رژێمی به‌عس له هه‌ولێر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه و پرسه‌كه‌ی له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات ده‌بێت.
PM:09:41:03/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت