"هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا شكستیان هێنا"
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی نیسانی 2026 رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه نێوه‌ندگیرانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی پاكستان به بنبه‌ست گه‌یشتوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت كه ئێران به نێوه‌ندگیره‌كانی راگه‌یاندووه كه ئاماده نییه له رۆژانی داهاتوودا له پاكستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه و مه‌رجه‌كانی واشنتۆن بۆ ئاگربه‌ست و رێككه‌وتن به‌لایه‌وه په‌سند نین.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا میسر، پاكستان، سعودیه و توركیا ده‌ستیان به هه‌وڵێكی نێوه‌ندگیری بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر چوار وڵات له ئیسلام ئاباد كۆبوونه‌وه.
رۆژی 27ی مانگی رابردوو ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له مه‌یامی رایگه‌یاند، پێشنیازێكی 15 خاڵییان داوه‌ته ئێران به مه‌به‌ستی رێككه‌وتن " كه ده‌توانێت هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیای ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌مه به‌شێك له خاڵه‌كانه:
1 - ده‌بێ ئێران تواناكانی ئێستای ئه‌تۆمی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
2 - ده‌بێ ئێران به‌ڵێن بدات هه‌رگیز هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌دات.
3- نابێ هیچ پیتاندنێكی یۆرانیۆم له‌سه‌ر خاكی ئێران هه‌بێت.
4- ده‌بێ ئێران كۆگای یۆرانیۆمی پیتێندراوی راده‌ستی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم بكات.
5- ده‌بێ دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی نه‌ته‌نز و ئه‌سفه‌هان و وێستگه‌ی پیتاندنی سووته‌مه‌نیی فۆردۆ هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
6- ده‌بێ رێگه‌ی ته‌واو به ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم بدرێت بگاته دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
7- ئێران ده‌بێ واز له گرووپه نزیكه‌كانی له ناوچه‌كه بهێنێت.
8- ئێران ده‌بێ پاره‌داركردن، ئاراسته‌كردن و پڕچه‌ككردنی گرووپه نزیكه‌كانی رابگرێت.
9- ده‌بێ ته‌نگه‌ی هورمز به كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
10- ده‌بێ به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران له رووی مه‌ودا و ژماره‌وه سنووردار بكرێت.
11- ئێران ده‌بێ به‌كارهێنانی مووشه‌ك ته‌نیا بۆ به‌رگری له خۆی سنووردار بكات.
12- كۆتاییهێنان به‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌پێندراون.
13- یارمه‌تیی ئه‌مریكا بۆ پێشخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی مه‌ده‌نی.
14- لابردنی میكانیزمی سناپباك كه رێگه به سه‌پاندنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكیی سزاكان ده‌دات ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ند نه‌بێت.
PM:09:27:03/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت