قەیرانی غاز كەركوكیشی گرتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026 پەرلەمانتار
قوتەیبە ڕاکان جبوری نەبوون و کەمیی دابەشکردنی غازی ماڵان لە قەزای حەویجە و بەشێک
لە ناوچەی کەرکوک ئاشکرا دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا، جبوری ڕایگەیاند،
"دوای بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای
پڕکردنەوەی غازی کەرکوک، دەرکەوت کە کەمی غازی ماڵان لە قەزای حەویجە و هەندێک
ناوچەی کەرکوک بەهۆی داخستنی وێستگەی غازی ئەلمەهیری بۆ چاککردنی ساڵانە لە قەزای
ئەلزاب سەر بە قەزای حەویجە، هاوکات هۆکاری دووەم کارنەکردنی وێستگەی غازی ئەلماسە
لە قەزای حەویجە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای چەند
پەیوەندییەک لەگەڵ کۆمپانیای پڕکردنەوەی غاز، بەشێک لە کێشەکە چارەسەر دەکرێت سەبارەت
بە دابەشکردنی غاز لە قەزای حەویجە بۆ وەرگرتنی پێداویستی لە وێستگەی غازی تازە و
وێستگەی غازی ئەلهاشمی لە کەرکوک".
وتیشی، "بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون
بۆ ئەو بابەتە بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی غاز بگاتە هاوڵاتیان و هیوادارە لە سەرەتای
هەفتەی داهاتوو (یەکشەممە یان دووشەممە) کارگەی غازی ئەلماس لە قەزای حەویجە دەستپێبکاتەوە،
ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە".
PM:05:00:02/04/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت