قوباد تاڵەبانی: بە ئامانج گرتنی کوردستان کارێکی ناڕەوا و بێ پاساوە


وێستگەنیوز-

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە دیدارێک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، بە ئامانج گرتنی هەرێمی کوردستان کارێکی ناڕەوا و بێ پاساوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕاکرا لەبارەی رەوشی شەڕ و دواین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، هەردوولا هیوایان خواست هەرچی زووتر شەڕ کۆتایی بێت و لایەنەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

سەبارەت بە هێرشە درۆنی و موشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە و نییە لەم شەڕە و بە ئامانج گرتنی کوردستان کارێکی ناڕەوا و بێ پاساوە.

قوباد تاڵەبانی داواشیکرد، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی جدی بدات بۆ وەستاندنی هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان”.


PM:06:33:01/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت