لەمەودوا غازی ماڵان لە رێگەی فۆرمی خۆراکەوە دابەش دەکرێت
وێستگەنیوز-
بە پێی بڕیارێکی قائیمقامیەتی
سلێمانی لەمەودوا دابەشکردنی غاز تەنیا بە فۆڕمی رەسەنی خۆراک دەبێت و رێکارێکی نوێ
بۆ رێکخستنی سەرەکان دەگیرێتە بەر.
بە پێی زانیارییەکانی
وێستگەنیوز؛ لەمەودوا دابەشکردنی گازی ماڵان بەپێی فۆڕمی خۆراک دەبێت و بۆ ئەم
مەبەستەش قایمقامیەتی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی هاوڵاتییان کردووە، کە لە کاتی
دابەشکردنی غاز لە گەڕەکەکان یان لەو شوێنانەی بۆ وەرگرتن دیاریکراون، پێویستە کۆبۆنی
خۆراکی ساڵانی 2020 بۆ 2021ـی رەسەنیان پێبێت.
بە پێی زانیارییەکان
قایمقامیەتی سلێمانی مۆرێکی تایبەتی دروست کردووە کە بەرواری وەرگرتنی گازی لەسەر
تۆمار دەکرێت. کاتێک هاووڵاتییەک یەک بتڵ گاز وەردەگرێت، تا یەک مانگی دیکە مافی وەرگرتنی
بتڵێکی دیکەی نابێت، ئەمەش بە مەبەستی رێکخستنی سەرە و دادپەروەری لە دابەشکردندا.
زیاتر لە سێ هەفتەیە
بەهۆی شەڕی ئێرانەوە دابەشکردنی غاز لەهەرێمی کوردستان هاوڵاتیانی توشی کێشە
کردوە.
PM:04:29:01/04/2026
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت