بافڵ تاڵەبانی: باوەڕمان وایە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق سەرکەوتنی گەورەتر تۆماربکات
وێستگەنیوز-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ جامی جیهانی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە گەلی عێراق بە تایبەت وەرزشەوانان و دۆستانی تۆپی پێ دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ جامی جیهانی".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە باوەڕمان بە توانای هەڵبژاردەی عێراق هەیە کە لەم رووداوە وەرزشییە جیهانییەدا سەرکەوتنی گەورەتر تۆماربکەن و شانازییەکی دیکە بەدەستبهێنن".
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسانی 2026، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ مۆندیالی 2026 له مهکسیک بەرامبەر بۆلیڤیا توانی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
AM:10:02:01/04/2026
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت