نێچیرڤان بارزانی: سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق مژدەیەکی خۆش و مایەی شانازییە بۆ هەموو عێراقییەکان
وێستگەنیوز-
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسانی 2026، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ مۆندیالی 2026 له مهکسیک بەرامبەر بۆلیڤیا توانی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای سەرکەوتنی یانەی عێراق بۆ مۆندیال لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ مۆندیالی 2026 له مهکسیک، که بهرامبهر به تیمی بۆلیڤیا به دوو گۆڵ بهرامبهر به گۆڵێک بردییهوه، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی عێراق بهگشتی، وەرزشوانان و یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەکەم".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەم دەستکەوتە مێژوویییە کە دوای (40) ساڵ چاوەڕوانی هاتە دی، مژدەیەکی خۆش و مایەی شانازییە بۆ هەموو عێراقییەکان. دەستخۆشی لە تەواوی ئەندامانی هەڵبژاردەکە دەکەم کە بە ماندووبوون و دڵسۆزیی خۆیان، خەونی گەیشتن بە مۆندیالیان کردە ڕاستی".
نێچیرڤان بارزانی هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانی کۆمەڵەی مۆندیالدا دەخوازێت و ئومێدەوارە ئەم سەرکەوتنە ببێتە هەوێنی تەبایی و خۆشی بۆ هەمووان.
AM:09:37:01/04/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت