ئاسایشی هەولێر: لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردووی کەورگۆسک پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکەی شەوی رابردووی ناحیەی کەورگۆسکی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "لە رێکەوتی 30ی ئاداری 2026، لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بووە هۆی کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکە".
ئاماژە بەوەکراوە، "دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون و لەسەر ئەم رووداوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون بەناوەکانی (م ، م ، ع) و (ع ، م ، ع) و (م ، م ،م) و (د ، ر ، م) و (ش ، ر ، م)، هەروەها دەستیشمان گرتووە بەسەر 20 پارچە چەکی جۆری سوک و مام ناوەند و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاڕاستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
PM:09:21:31/03/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت