ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز-

لە راگەیەنراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت "بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی ڕووبەڕووی شارەکەمان بۆتەوە یاری نێوان ( یانەی هەولێر و یانەی زەورا ) بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت".

دەقی راگەیەنراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

بۆ سەرجەم وەرزشوان و وەرزشدۆستان و هاندەرانی ئازیزی یانەی وەرزشی هەولێر



ئاگادارتان دەکەینەوە:

سەبارەت بە یاری نێوان هەردوو یانەی ( هەولێر و زەورا ) کە ئەمڕۆ سێشەممە 2026.3.31 لە سەر یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر داواکاری هاندەرانی یانەکە، کارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاردرابوو یارییەکە بە ئامادەبوونی هاندەران بێت، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی ڕووبەڕووی شارەکەمان بۆتەوە، کە هەر ئەمڕۆ بەیانی چەندین درۆنی تیرۆریستان لە ئاسمانی شارەکەمان تەقێندرایەوە، بڕیارماندا بە:

" ئەنجامدانی یاری نێوان ( یانەی هەولێر و یانەی زەورا ) بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت "

ئەم بڕیارە تەنها لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاندەرانی خۆشەویست و هاونیشتمانیانی ئازیزی شارەکەمانە، کە لای ئێمە لە هەموو دەستکەوتێکی ماددی و وەرزشی بە نرخترە، وێڕای ئەوەی دەزانین هاندەران تینووی بینینی یارییەکەن و یانەکەشمان لە ڕووی داراییەوە زیانمەند دەبێت، بەڵام پاراستنی ئێوە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.

دووبارە داوای لێبووردن لە هاندەرانی دڵسۆزی یانەی شارەکەمان دەکەین، کە هەمیشە داینەمۆی سەرکەوتنەکانانی یانەكەن.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

2026.3.31


PM:02:00:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت