کەشناسی بڕی بارانبارینی لەپاریزگاکانی هەرێم راگەیاند


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەیداوە، شەپۆلی باران بارین کۆتایی هات و بە گوێرەی ئامارەکانیش نزیکەی 30 ناوچەی کوردستان هەزار ملم بارانی تێپەڕاندووە.

بە پێی ئەو رووپێوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە تاوەکوو ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026، لە 28 وێستگەی هەرێمی کوردستان بڕی باران زیاتر لە هەزار ملمی تێپەڕاندووە.

پارێزگای هەولێر

مێرگەسۆر - 1884

بارزان - 1390

نازەنین - 1265

هیران - 1136



پارێزگای سلێمانی
:

پێنجوین - 1535

چوارتا - 1542

یاخسەمەر - 1440

بەرزنجە - 1493

قەرەداخ - 1400

رانیە - 1068

بازیان - 1073

قەڵادزە - 1195

ماوەت - 1059

چوارقوڕنە - 1066

دەربەندیخان - 1023

سەرکەپکان - 1189



پارێزگای دهۆک
:

دێرەلووک -1615

بجیل - 1368

چەمانکێ - 1317

زاویتە - 1275

شیلادزە - 1582

دینارتە - 1545

باتیفە - 1058

ئامێدی - 1138

کانی ماسی - 1214

ئاکرێ - 1002

مانگێش - 1062

سەرسەنگ - 1198



هەروەها بە پێی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەور دەبێت، بەڵام هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت
.

هاوکات شەپۆڵی باران بارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئەگەری باران و کەمێک هەورە تریشقە و لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی کورتخایەن هەیە.

پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی

پیرمام: 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەى چوارشەممە 1ـی نیسانی 2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

پیرمام: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی


PM:01:44:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت