ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی دورە لەڕاستییە
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەشاری
سلێمانی ڕایگەیاند سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووە لەسەر
ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی بڵاوکراوەتەوە دورە لەڕاستییەوە.
سەرچاوەکە بەوێستگەنیوزی وت: ئەو کەیسە پرۆسەی یاسایی خۆی تەواو نەکردووە، ناوەڕاستی مانگی نیسان جارێکی
تر پرۆسەی دادگایکردنی دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز
ئەو دوو ماددەیەی لاهور شێخ جەنگی پێ دادگایی دەکرێت بریتییە لەماددەکانی 54 ی یاسای
سزادانی عێراقی کە کاری تێکدەرانە دەگرێتەوە لەگەڵ ماددەی 406 کە جێبەجێکردنی پرۆسەی
کوشتنە .
سەبارەت بەکەیسی پۆڵاد
شێخ جەنگیش تاوەکو ئێستا لەزیندانە ئازاد نەکراوە.
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا
چەندین جار هەواڵی ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی لەچەند پەیج و سایتێک بڵاوکرایەوە. خوێنەران و بینەرانی وێستگەنیوز
داوای بەدواداچونیان بۆ ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵانە کرد .
وێستگەنیوز لەڕێگەی سێ
سەرچاوەوە بەدواداچونی کرد کەسەرجەمیان ڕەتیانکردەوە.
AM:11:28:31/03/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت