راگەیاندنی دەزگای ئاسایش سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر سلێمانی


وێستگەنیوز-

شەوی رابردوو شەش جار بە درۆن و موشەک هێرشکرایە سەر سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دەزگای ئاسایش لەمبارەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو شەش جار هێرشکراوەتەسەر سلێمانی و یەکێک لە هێرشەکان بۆسەر گردی ریعایە بووە و پێنجی دیکەشیان بۆسەر فەرماندەیی و بارەگای هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان بە دوو موشەک و سێ درۆن ئەنجامدراوە و یەکێک لە هێرشەکان بۆسەر سەر هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە لە فەرماندەیی.

دەزگای ئاسایش ئاماژە بەوەش دەکات، "هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە".

هاوکات لە هەولێریش بە درۆن هێرشکرا و پێش پێکانی ئامانجەکەی لە ئاسماندا تێکشکێندرا و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


AM:09:09:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت