جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایە سەر سلێمانی


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2026 جارێکی دیکە هێرشی درۆنی کرایە سەر بارەگای کۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری سلێمانی.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە رایگەیاند؛ "کاتژمێر ٧:٤٠خولەکی ئێوارە بە یەک درۆن هێرشکرایە سەر گردی ڕیعایە لەسلێمانی".

دەزگای ئاسایش هەروەها روونیکردەوە کە لە هێرشەکەی سەر گردی ڕیعایە (بەرانان)ی سلێمانی زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.


PM:08:22:30/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت