بۆ یەکەمینجار لەمێژوویدا حزبی شیوعی بۆنەی 31 ئازار هەڵدەوەشێنێتەوە
وێستگەنیوز - سلێمانی
دوای 92 ساڵ لەدامەزراندنی بۆ یەکەمینجار حزبی شیوعی لەشاری سلێمانی هیچ بۆنەو چالاکییەک لەشارەکە ئەنجام نادات.
هەموو ساڵێک حزبی شیوعی لەشاری سلێمانی بەبۆنەی یادی دامەزراندنییەوە بەئاهەنگ یان بەپێشوازی لەمیوان یان چالاکییەکی هونەری خۆشی و شادییان دەربڕیوە، تەنانە لە سەردەمی بەعس شیوعییەکانی سلێمانی لەزیندان ئاهەنگیان گێڕاوە لەناو شاریش بەچالاکییەکی سەربازی یان بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی حزبەکە یادی حزبەکەیان کردووە.
دوای 92 ساڵ بۆ یەکەمجار لەشاری سلێمانی و دەوروبەری شیوعییەکان هیچ چالاکییەکیان نابێت تەنانەت پێشوازیکردنیان لەمیوانان هەڵوەشاندەوە کەدوێنێ بە بانگێشتنامەیەکی فەڕمی ڕایانگەیاند کە پێشوازی لەمیوانان دەکەن .
ئەمڕۆ 30 ئازار لە روونکردنەوەیەکی مەڵبەندی سلێمانی کەوێنەیەکیان بۆ وێستگەنیوز ناردووە تیایدا هاتووە " وا بڕیاربوو رۆژی سێ شەممە(31/3/2026)، لە یادی (92) ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان و عێڕاق، لە بارەگای مەڵبەندی سلێمانی مەراسیمی پێشوازی لە میوانەکان بکەین، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە شاری سلێمانی گرتەوە، مەڵبەندی سلێمانی حزبمان بڕیاریدا کە پێشوازیکردنەکە ئەنجام نەدات، لەبەر بارودۆخی ئەمنی و پاراستنی گیانی هەمووان"
تاوەکو ئێستا دووجار بەدرۆن هێرشکراوەتە سەر با بارەگای پێشووی UN لە گردی ڕیعایەیە کە بارەگای مەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعی دیواریان بەدیواریانەوەیە.
مەڵبەندی سلێمانی داوای لێبوردن لە حزب و لایەنە سیاسییەکان و هاوڕێیان و دۆستان و کەسایەتییە شارەکە دەکەن کە ساڵانە سەردانیان کردوون و " بە هاتنیان ئەم یادەیان لەگەڵماندا پیرۆز کردووە".
PM:12:40:30/03/2026
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت