پرۆسەى خوێندن کرا بە ئۆنلاین
وێستگەنیوز-
فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت.
بە پێی
راگەیەنراوێکی فەرمانگەى میدیا و زانیاری؛ "لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی
وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا،
پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆلڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنیپەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن
تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت".
هەروەها هاتووە؛ "هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی
ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی".
PM:09:54:29/03/2026
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت