وەزارەتی دارایی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار رەوانەی بەغدا دەکرێت.

یەکشەممە 29ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە داوە، لیستەکە سبەی دووشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.


PM:06:22:29/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت