حکومەتی هەرێم چەندین ملیار دینار بۆ هاوڵاتیان دەگێڕێتەوە


وێستگەنیوز-

پرۆژەی رووناکی بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پاڵپشتی دارایی هاووڵاتییان، بڕی زیاتر لە 8.7 ملیار دیناری لەسەر پسوولەکانی کارەبا بۆ هاوبەشانی ماڵان گەڕاندەوە.

ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەدایە کە مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، تێیدا بڕی 20٪ داشکاندن کرا بۆ هەر پارەدانێک کە لە ڕێگەی سەکۆی دیجیتاڵیی حکومەتەوە (ئی-پسوولە) ئەنجام بدرێت.

لە ڕێکەوتی 10ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی (ئی-پسوولە) و داشکاندنی 20٪ی بۆ خزمەتگوزارییەکان ڕاگەیاند.

حکومەت جەختی کردووەتەوە، کە زۆرینەی هاوبەشانی ماڵان لە پسوولەی مانگی دوودا سوودمەند بوون، ئەوانەشی کە هێشتا نەیگرتووەتەوە، لە مانگەکانی داهاتوودا ئەو پاڵپشتییە دەیانگرێتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە بڕی تەواوی ئەم پاڵپشتییە جێبەجێ دەکرێت. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، پڕۆژەی (ڕووناکی) دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و کێشەی کارەبا بە تەواوی بەرەو چارەسەری کۆتایی دەچێت.


PM:04:56:29/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت