کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، لەکاتەکانی بەیانی تا کاتەکانی نیوەڕۆ کەشی ناوچەکەمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو پێشبینی نمە باران لە دوانیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، پاشان دووبارە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک (نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست)درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ سۆران بەشێک لە ڕاپەڕین و بەشێک لە سنووری باکووری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت، شێوازی دابارین لەم ناوچانە بە شێوەی نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەندە لە شەودا ئەگەری دابەزین لە پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت، لە زۆربەی کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە گشتی لە زۆربەی ناوچەکەمان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى دووشەممە 30ی ئاداری 2026، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین زیاد دەکات بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیان لە بەشێک لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ئیدارەی سۆران، پاشان بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین شێوازی دابارین بارانی مامناوەند و هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەسەر بەشێک لە ناوچەی شاخاوی جیا جیا، ناوچەکانی تر پارێزگای (سلێمانی هەولێر هەڵەبجە کەرکوک) ناوچە دەشتایەکانی پارێزگای هەولێر دەشتی شارەزوور ئیدارەی گەرمیان قەزای دوکان لەکاتی دابارین زۆربەی کات بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان لە کاتەکانی بەیانی زوو بەفر بارینی دەبێت سبەی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە، لە ماوەی بارانبارینی سبەی ئەم ناوچانە باران بارینی پێشبینیکراوی لەسەرووی (20) ملم دەبێت (بارزان مێرگەسوور دێرەلووک ئامێدی سۆران خەلیفان چۆمان )".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
AM:11:31:29/03/2026
ئهم بابهته 652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت