وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هێرشێکی راستەوخۆن بۆ سەر سەروەری عێراق
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تووندی و بەبێ هیچ دوودڵییەک هێرشە تیرۆریستییە قێزەونەکانی میلیشیا پرۆکسییە تیرۆریستەکانی ئێران لە عێراق بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم کارانەی ئێران و پڕۆکسییەکانی هێرشێکی راستەوخۆن بۆ سەر سەروەری، سەقامگیری و یەکپارچەیی عێراق".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "ئێمە بە تووندی ئەو کارە تیرۆریستییە بێسەروبەر و ترسنۆکانەیە رەتدەکەینەوە کە ئێران و پڕۆکسییە تیرۆریستەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرتاسەری عێراقدا ئەنجامیان داوە".
AM:09:01:29/03/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت