هاکان فیدان: سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەین
وێستگەنیوز-
ئێوارهى ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی هاکان فیدان و هەڵوێستی تورکیای بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێکران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئارامی کردەوە.
PM:11:08:28/03/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت