مەسرور بارزانی: هێرشکردنەسەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی ئیدانە دەکەم و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن


وێستگەنیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک پەیامێکی بڵاوکردەوە.


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهوک، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سنوورێک بۆ بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە دابنێن. داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان دەکەین یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر".


PM:10:00:28/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو