بافڵ تاڵەبانی: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی ئیدانە دەکەین و کردەوەی لەم شێوەیە قبووڵکراو نییە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشکردنەسەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک. کردەوەی لەم شێوەیە قبووڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەکرد، "پشتیوانی لە سەروەری یاسا دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان، ئێمە ئامادەین بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەین".

باسی لەوەشکرد، "پێویستە بە هەموو لایەکەوە کاربکەین بۆ رێگریکردن لە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان دەدات یاخود دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بکات".


PM:08:17:28/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت