قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک پەرەسەندنێکی مەترسیدارە


وێستگەنیوز-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک ئیدانە دەکات.


ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە تووندی ئیدانەی دەکەین".

ئاماژەی بەوەکرد، "بیری حکومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەربۆیە ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و رووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی تری عێراق".


PM:06:38:28/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت