بەڕێوبەرایەتی نەوتی سلێمانی: دابەشکردنی نەوت دەست پێ دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی
نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی
شەشەوە دەستپێدەکاتەوە".
ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئادار 2026، سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی
نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند "پێشتر لە مەڵبەندی 6 دابەشکردنی
نەوت بەهۆی نەبوونی نەوتی پێویست ڕاگیرا، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنەوەکە دەستپێدەکەنەوە
و لە هەر 10 مەڵبەندەکە نەوت دابەش دەکرێت".
وتیشی "دابەشکردنی
نەوت بەهەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت و 100 لیتر نەوت بە بڕی 31 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان".
ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت
حکومەتی عێراق دابینی دەکات، بڕەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن لیترە.
AM:11:50:28/03/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت