بەڕێوبەرایەتی کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

شەممە، 28 ئادار 2026 ، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بەم شێوەیە پێشبینی کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ دەکات:

ئەمڕۆ شەممە ٢٨-٣-٢٠٢٦

کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر .

خێرای با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( ١٠ – ٢٠) کم/ک.

ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – ٩) کم دەبێت.



بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ
:

هەولێر: ١٣ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٩ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٠ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٢پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی



سبەی یەک شەممە ٢٩-٣-٢٠٢٦

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر لە هەندێ ناوچەی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم، لە دوای نیوەرۆ نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاویەکان دابارین هەندێ جار مامناوەند دەبێت و رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تر.

بەرەبەیانی زوو ئەگەری دروسبوونی تەمێکی کورت خایەن هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی.

خێرای با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( ١٠ – ٢٠) کم/ک.

ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.

مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – ٩ ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە ( ٢– ٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١١ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٤پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٨ پلەی سیلیزی

هاوکات تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ٢٦،٨ ملم باران باریوە.

بەم پێیە کۆی گشتی بارانی ئەمساڵ گەیشتە.١١١٣،٥ ملم.


AM:10:52:28/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت