بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن درا
وێستگەنیوز-
لە کۆبوونەوەی هاوبەشی
هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بڕیار
لەسەر دەستپێکردنەوە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن درا.
لە راگەیەنراوێکی
هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەدا
هاتووە کە بە ئاماژە بە کۆبوونەوە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 27 ی 3 ی 2026؛ دەستپێکردنەوەی
دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 29 ی 3 ی 2026.
بە پێی راگەیەنراوەکە پاشتر
هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
PM:05:17:27/03/2026
ئهم بابهته 1304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت