وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئاداری 2026، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە ئەم حاڵەتە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا".


PM:09:09:26/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت