نوێنەری زەردەشتيان: كاتێك ویستیان بە درۆنێك تیرۆرم بكەن وێستگەنیوز هات بەهانامەوە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
نوێنەری زەردەشتیان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینێكی تایبەتی پێشكەش بە وێستگەنیوز و محەمەد فاتیح سەرپەرشتیاری بەشی عەرەبی وێستگەنیوز كرد.
ئاوات حوسامەدین، نوێنەری زەردەشتیان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی ساڵیادی لە دایكبوونی پێغەمبەری کوردان زەردەشتی مەزن كە لەشاری سلێمانی لە ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری بەڕێوەچوو، پەیامێكی ئاڕاستەی وێستگەنیوز كرد و رایگەیاند، "حەز دەكەم دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆم بە وێستگەنیوز و محەمەد فاتیح سەرپەرشتیاری بەشی عەرەبی وێستگەنیوز رابگەیەنم، كە كاتێك هەڕەشەم لێكرا هاتن بەهانامەوە".
ئاوات حوسامەدین كه خەڵاتی زەردەشتیانی پێشكەش بە وێستگەنیوز كرد وتى، "كاتێك هەڕەشەی ئەوەم لێكرا بە درۆنێك تیرۆرم بكەن، وێستگەنیوز و محەمەد فاتیح سەرپەرشتیاری بەشی عەرەبی وێستگەنیوز بە هانامەوە هاتن و دەنگمیان بەڕای گشتی گەیاند".
ڕۆژی دووشەممەی رابردوو ئاوات حوسامەدین، نوێنەری زەردەشتیان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە "رووبەڕووی هەڕەشەیەكی تیرۆریستی بووەتەوە".
وتيشى، "ئەم هەرەشە تێرۆریستیانە ، پێشێلکردنی یاسا و هەموو بەها مرۆییەکانە و دەقی ئەم هەرەشەیە پشتڕاستکراوەتەوە و راپۆرت کراون بۆ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی گونجاو دژ بەو تێرۆرستانە".
PM:08:56:26/03/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت