چەند پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی مەرگی ناوادەی رۆژنامەنوس مەبەست سەردار


وێستگەنیوز-

بە بۆنەی مەرگی ناوادەی رۆژنامەنوسی گەنج "مەبەست سەردار" دوو پرسەنامە و پەیامی سەرەخۆشی لەلایەن "رۆژنامەنوسانی هەولێر" و "تۆڕی هەشتی مارس" بڵاوکرایەوە.

لە پرسەنامەکەی رۆژنامەنوسانی هەولێردا هاتووە؛ "بەناوی ڕۆژنامەنووسانی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی قووڵمان ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی میدیاکار و وێنەگر ( مەبەست سەردار ) دەکەین بەبۆنەی کۆچی دواییەوە".

رۆژنامەنوسانی هەولێر داواکارن؛ "خوای گەورە سەبووری هەموومان بداتەوە و جێگا و مەکانی کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت و هاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکەیانین".

هەر لەم پەیوەندەدا "تۆڕی هەشتی مارس" لە پەیامێکدا لە ژێر ناوی "بۆ...هاوبەشەکانمان لەوێستگە نیوز و خانەوادەی کامێرامان (مەبەست سەردار)"، پەیامێکی سەرەخۆشییان بڵاوکردوەتەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە؛ "هەواڵی گیان لەدەستدانی کامێرامانی وێستگە نیوز (مەبەست سەردار) لەدڵەوە نیگەران و دڵتەنگی کردین، کامێرامانێکی دڵسۆز و ماندوو نەناس لەگەڵ هاوکارەکانیدا لەوێستگەنیوز، هەمیشە هاوکاری تۆڕەکەمان بوون، بەڕێزان خانەوادەی کامێرامان 'مەبەست سەردار' و هاوڕێ و هاوپیشەکانی لەوێستگە نیوز هاوخەم و هاوسۆزتانین هیوادارین رۆحی ناوبراو شاد بێت و ئارامی بۆ دڵی ئێوە، دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٦ مەبەست سەردار میدیاکارو کارمەندی بەشی تەکنیکی وێستگەنیوز بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

هەر ئەمڕۆش پرسەکە کۆچکردوو لەشاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چین و توێژەکانی خەڵک، میدیاکاران، بنەماڵەو خزم و دۆستانی کۆچکردوو و ژمارەیەک کەسایەتی حکومی و حیزبی، لەوانە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

هەر لەم پەیوەندەدا پرسەنامەی خانمی یەکەمی عێراق، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و هەروەها پەیامی سەرەخۆشی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بڵاوکرایەوە.


PM:06:33:26/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت