خانمی یەکەمی عێراق بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنوس مەبەست سەردار پەیامێکی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٦ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی
عێراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مەبەست سەردار بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
زۆر بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی میدیاکار و
کامێرامان (مەبەست سەردار)م بیست.
کۆچی دوایی ئەم گەنجە بەهرەمەندەی سلێمانی خەمێکی گەورەی لەدڵمدا جێهێشت
بەتایبەت کەلە قۆناغەکانی سەرەتای ژیانیدا و پڕ ووزە و دڵسۆز و پەرۆشی بەجێگەیاندنی
ئەرکەکانی بووە.
پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هاوڕێ و هاوپیشەکانی و هەموو
میدیاکارانی شاری سلێمانی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان
ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٦ مەبەست سەردار میدیاکارو
کارمەندی بەشی تەکنیکی وێستگەنیوز بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
PM:12:59:26/03/2026
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت